لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: كۆتایی به‌ لێبڕینی موچه‌ هێنرا

07/03/2021 عێراق

نه‌وا
بڕیاره‌ری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا كە پەیوەستن بە سەپاندنی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵەكانی عیراقی راگەیاند: لەناو یاسای فیدڕاڵی گشتی ساڵی 2021دا هیچ باجێك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بوونی نابێت و لەلیژنەی دارایی كۆتایی بەو بابەتە هێنرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هیچ باج و لێبڕینێك لەمووچەی فەرمانبەران نامێنێت.
 باسی له‌وه‌شكرد: چوار بابەت بونەتە لەمپەڕ لەبەردەم دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە، ئەوانیش رێككەوتنی سیاسی، پشكی پارێزگاكان، پلەكانی دامەزران و پشكی هەرێمی كوردستانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group