عێراق داوای له‌ 75 وڵات و رێكخراو كردووه‌ كه‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ن

17/04/2021 عێراق

نه‌وا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، داوای لە 75 وڵات و رێکخراو کراوە کە چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوامان لە 75 باڵیۆزخانەی عەرەبی، بیانی و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کردووە کە چاودێری ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن".
بڕیاره‌ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە عێراق ئەنجام بدرێت.
لە مانگی ئاداری رابردوودا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەھۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا 30 ھاوپەیمانیی کە لە 250 پارت پێکھاتوون، تۆمارکراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەدا بکەن.
بەپێی راگەیەندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group