كۆمسیۆن بڕیار لەو بڕە پارەیە دەدات، كه‌ دەدرێت بە كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

پێش 2 هەفتە عێراق

نه‌وا
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاند، بەم زووانە بڕیار لەو بڕە پارەیە دەدەن، كە دەدرێت بەو كارمەندانەی، كە بۆ سەر سندوقی دەنگدان دادەمەزرێنرێن، ده‌شڵێت: پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی داواكاری فەرمانبەرانی دەنگدان تاوەكو 1-8-2021 بەردەوام دەبێت.

 لە بەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، كۆمسیۆن بەردەوامە لە وەرگرتنی داواكاری فەرمانبەرانی دەنگدان لەڕێگەی لینكی (http://37.98.225.237:9999/)ی تایبەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بۆ سەر سندوقی دەنگدان و پڕكردنەوەی فۆڕمەكەش تاوەكو 1-8-2021 بەردەوام دەبێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەنجوومەنی كۆمسیاران لە هەوڵی دیاری كردنی بڕێك پاداشتی داراییدایە، كە بدرێت بە سەرجەم كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، جا فەرمانبەری حكومی بن یان خوێندكاران یان دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رونیشیكردۆته‌وه‌، هەر فەرمانبەرێكی حكومەت نووسراوێكی (سوپاس و پێزانین)ی لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێ‌ دەدرێت دوای ئەوەی كۆمسیۆن دڵنیا دەبێت لە كۆتایی هاتنی كارەكانی هەڵبژاردن بە باشی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group