بەشەخۆراكی مانگانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت

15/09/2021 عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی مانگانە دەكات و لە بری كەمكردنەوەی بڕێك لە شەكر، دوو ماددەی خۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكات.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاودێری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: كیلۆیەك شەكری بەشەخۆراكی مانگانە كەمكراوەتەوە و لە بری ئەوە، نیو كیلۆ نیسك و نیو كیلۆ نۆك دابەشدەكرێت و دۆشاوی تەماتەشی لەگەڵ دایە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی لەوەشكردووە، بڕی ئارد و برنج و زەیت وەك خۆی ماوەتەوە و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێك لە هاووڵاتییان بەشەخۆراكی مانگانەیان وەرناگرن و ئەمەش گرفتیان بۆ دروستدەكات، چونكە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك مانگانە خۆراكی زۆریان لادەمێنێتەوە و پێویستە جارێكی تر بیگەڕێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group