كازمی: تیرۆریستان شوێنیان لەناو ئێمەدا نابێتەوە

26/01/2022 عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دوای ئەوەی سەردانی سنوری نێوان عیراق و سوریای كرد لە وتەیەكدا بۆ هێزەكانی سوپا و ئەمنی رایگەیاند: مەبەستی سەردانی بۆ ئەوە بوە تا راستەوخۆ سەرپەرشتی رێوشوێنەكان و پێداویستی هێزەكانی سوپاو ئەمنی بكات، سەردانیكردنیان واتە بونی دەوڵەتێكی بەهێزو ئامادەساز بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێك كە بیەوێت سەقامگیری و ئاسایش تێكبدات.
هەر لەوبارەیەشەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق پوختەی وتەكانی كازمی بڵاوكردۆتەوەو لەبەشێكیدا كازمی رایگەیاندوە، متمانەیان بە توانای هێزەكانیان هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە عیراق و عیراقییەكان و روبەڕوبونەوەی گەمژەیی تیرۆریستان لەناوەو دەرەوەی عیراق كە دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری عیراق تێكبدەن.
كازمی وتوشیەتی: بە تیرۆریستەكان دەڵێن ئەوان كۆمەڵێك مافیان شوێنیان لەناو ئێمەدا نابێتەوە ئەوە بڕیاری ئێمەو هەموو عیراقییەكانە پێشئەوەی بڕیاری دەوڵەت و حكومەت و دامەزراوە ئەمنییەكان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group