كچێك بە تەور دایكی خۆی دەكوژێت

27/01/2022 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرای كرد، لە شاری بەغدا كچێك بە تەور دایكی خۆی دەكوژێت و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر دەكرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزە ئەمنییەكان كە رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی "عوبەیدی" لە باشوری شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
رونیشكراوەتەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری دەركەوت ژنەكە لە لایەن كچێكی خۆیەوە لە رێگەی بەكارهێنانی "تەور"ەوە كوژراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، كچەكە دەستگیر كراوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و دەست بەسەر ئەو ئامێرەشدا گیراوە كە بەكاری هێناوە لە كوشتنەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group