زاملی: پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك جێی پرۆژە بودجە ناگرێتەوە

18/05/2022 عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و بوژاندنەوە جێی پرۆژە یاسای بودجە ناگرێتەوە.
حاكم زاملی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، پرۆژە یاساكە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشنیار كراوە شوێنی پرۆژەی بودجە ناگرێتەوە.
زاملی راشیگەیاندوە، پرۆژەكە سنوردارە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی وزەو كارەباو هاوردەكردنی غازو دانەوەی قەرزەكانە، بەتایبەت قەرزی غاز، لەگەڵیشیدا بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان دابین دەكات.
حاكم زاملی باسی لەوەشكردوە كە یاساكە پشتیوانییە بۆ تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی.
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە 19-5 بە فەرمی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای پشتیوانی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و بوژاندنەوە پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group