پارێزگاری نەینەوا: چەند كێڵگەیەكی گەورەی نەوت و غاز دۆزراونەتەوە

27/06/2022 عێراق

نەوا-
نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا ئاشكرای كرد، چەند كێڵگەیەكی گەورەی نەوت لە پارێزگاكە دۆزراونەتەوە كە خاوەنی یەدەگێكی زۆری نەوت و غازن.
جبووری بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی وتووە، پارێزگاكەیان پاڵپشتی لە كۆمپانیای بەدواداگەڕانی نەوتی عیراقی دەكات، هەروەها پارێزگاری ئاسایش و سەقامگیری بۆ كاركردنیان دابین دەكات.
رونیشیكردووەتەوە، كۆمپانیای بەدواداگەڕانی نەوتی عیراقی توانیویەتی چەندین كێڵگەی نوێ لە ناوچەكانی گەیارە و تەلەعفەر بدۆزێتەوە كە خاوەنی یەدەگێكی زۆرن، تاوەكو ئێستا بەردەوامن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگاكەیان.
پارێزگاری نەینەوا جەختی لەوەش كردووەتەوە، چەندین جار داوایان لە وەزارەتی نەوت كردووە كە خواستنیان هەیە پاڵاوگەی گەورە لە كێڵگەی گەیارە دابمەزرێنێت، چەندین كۆمپانیای دیكەش داوایان كردووە سوود لە غازی ناوچەكەیان وەربگرن، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ رەزامەندییەكیان لە وەزارەتی نەوت وەرنەگرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group