شانەی ئەمنی عیراق: 12 داواكراومان لە كەركوك و نەینەوا دەستگیر كردوه

29/09/2022 عێراق

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، 12 تیرۆریستیی داواكراویان دەستگیر كردوە لە هەردوو پارێزگای نەینەواو كەركوك.
لە راگەیەنراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردۆتەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكانیان مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە كەركوك پرۆسەیەكیان ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكەو توانیان 7 ئەندامی رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بون و هێرشی تیرۆریستیان ئەنجامداوە دژی هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگاكانی دیالەو سەڵاحەدین و كەركوك.
راشیگەیاندوە، مەفرەزەكانیان لە پارێزگای نەینەوا بەپێی هەوڵەكانی دەزگای هەواڵگری 5 ئەندامی رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردوە كە لەنێوانیاندا سەركردەیەكی دیاری داعشی تیادایە كە كاری راهێنان بوە بە چەكدارانی داعش، دوای وەرگرتنی وتەكانیان رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group