هێزێكی هەواڵگری عیراقی 16 پاكستانی دەستگیر كرد

24/11/2022 عێراق

نەوا 
هێزێكی هەواڵگری عیراقی، 16 پاكستانییان دەستگیر كرد كە لە رێژەی "شط العرب"ەوە دزەیان كردبووە ناو پارێزگای بەسرەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویان كردووەتەوە، هێزێكی دەزگای هەواڵگری توانیویان لە پارێزگای بەسرە 16 كەس دەستگیر  بكەن.
ئەوەش هاتووە، ئەو كەسانە هەڵگری رەگەزنامەی پاكستانین و لە رێگەی " شط العرب"ەوە دزەیان كردووەتە ناو پارێزگای بەسرە.
بەپێی زانیاریەكان، پرۆسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی بەسرە ئەنجام دراوە و دەستگیركراوەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group