"كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق كاریگەریی لەسەر ئابورییەكەی دەبێت"

19/02/2024 عێراق

نەوا-
بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: ئەگەر هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق بكشێنەوە ئەوا ئابورییەكەی هاوشێوەی لوبنان، سوریاو ئێرانی لێنایەت.
فازڵ نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق و كاریگەرییەكانی لەسەر ئابوری وڵات بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە، ئەگەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە تایبەتی ئەمریكا لەعیراق بكشێنەوە، ئەوا كاریگەریی زۆر خراپی لەسەر ئابورییەكەی دەبێت، چونكە ئەمریكییەكان لە بواری ئابورییدا زۆر هاوكاری عیراقیان كردوەو پارەكانی عیراقیان لە دەرەوە پاراستوە بۆئەوەی ئەو كۆمپانیایانەی كە لەسەردەمی سەدام حسێن قەرزیان لای عیراقە نەتوانن دەست لە پارەكانی لە دەرەوە بدەن.
ئاماژەشیكردوە، بۆچونموایە لەكاتی كشانەوەی ئەمریكا لەعیراق ئابورییەكەی زۆر باش نابێت، بەڵام بەو شێوە نیە كە ئابوری عیراق بڕوخێت و وەك لوبنان سوریاو ئێرانی لێبێت و ئەو سزایانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراون بەسەر عیراقدا ناسەپێنرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group