ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی دیاری كرد

13/03/2024

نەوا-
یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی لە مانگی رەمەزاندا دیاریكرد.
بەپێی فەتواكە رێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەمەوە  2 دوو هەزارو 500 دینار دەبێت، هەروەها ئەندازەی فیدیەی بەڕۆژو نەبون بۆ هەر رۆژێك 2 هەزار و 500 دینار دەبێت.
هەر لە فەتواكەی ئەنجومەنی باڵادا سەبارەت بە بەخشینی زەكات هاتوە، ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكات تیایدا واجب دەبێت بریتیە لە 2 ملیۆن و 100 هەزار دیناری عیراقی، واتە هەر كەسێك 2 ملیۆن و 100 هەزار دیناری عیراقی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە واجبە بەڕێژەی لە سەدا دو و نیو (2.5%) واتە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عیراقی بەزەكات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group