حەسەن توران: لەبارەی كەركوكەوە ئامۆژگارییەكانی ئەردۆغان بەلامانەوە گرنگە

پێش 2 هەفتە

حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراق دەڵێت، سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عیراق  لە روی كاتەوە مێژویی بوە.
حەسەن توران لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، سەردانەكەی ئەردۆغان خاڵێكی نوێی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو عیراقدا، پێیانوایە توركیا هاوكارێكی گرنگ دەبێت لە كەمكردنەوەی گرژیی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغداو چارەسەركردنی كێشەكاندا.
باسی لەوەشكردوە، یەكێك لە گەورەترین كێشەكان لە پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا هەناردەكردنی نەوتە، ئەنقەرەش لە چارەسەركردنی ئەم كێشەیە كاردانەوەی ئەرێنی دەبێت.
سەرۆكی بەرەی توركمانی راشیگەیاندوە، هێشتا كێشەی ئیدارەی خۆجێی كەركوك چارەسەر نەكراوە  وەك توركمانەكان لەگەڵ چارەسەرێكی دادپەروەرانەو گشتگیردان، وەك توركمانەكانیش بۆچون و ئامۆژگارییەكانی ئەردۆغان لەمبارەیەوە گرنگە بەلایانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group