هۆشیار عەبدوڵڵا: نابێت پێشمەرگە بخرێتە ریزی حەشدی شەعبیەوە

16/03/2024

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، نابێت هەرێم هێزی پێشمەرگە بخاتە ریزی حەشدی شەعبیەوە. 
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، بەرپرسانی هەرێم دەڵێن (بۆیە لیستی موچەی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان نانێرن، چونكە عیراق خۆی لیستی هێزە ئەمنیەكانی ناداتە وەزارەتی دارایی)، ئێستا لەعیراقدا جگە لە وانەی بە گرێبەست و بە كرێی رۆژانە كار دەكەن هەرچی میلاكاتی وەزارەت و دەزگاو فەرمانگەكان هەیە بەئەمنیەكانیشەوە هەمو موچەكانیان بەنیشتمانی كراوەو كارتی بانكیان هەیە، ئەگەر وەزارەتی دارایی عیراق ناو و لیستی ئەو وەزارەتانەی لانەبێت چۆن هەژماری بانكیان هەیەو كارتی بانكیان لە بانكەكانی رافیدەین و رەشید بۆ دەركراوە. 
هۆشیار عەبدوڵڵا راشیگەیاندوە، وەزارەتی بەرگری عیراق لەساڵی 2022ـەوە بەنیشتمانیكردنی موچەكەی تەواو بوە، حەشدی شەعبی كە كەس نكوڵی نیە لیستەكانیان پڕە لە گەندەڵی چەند قۆناغێكیان لە بەنیشتمانیكردن بڕیوە، جێگای سەرسوڕمانە پێشمەرگە هێزێكی دەستورییە بهێنرێتە ریزی حەشدی شەعبیەوەو بڵێن ئەوان چیانكرد ئێمەش وادەكەین، باشتر وایە بڵێن كێشەی زۆر لە لیستی ئەمنیدا هەیە نامانەوێت ئاشكرا بێت، دەبێ موچەی ئەو خەڵكە لەبەردەستی خۆماندابێت و بەئارەزوی خۆمان چۆنمان بوێت بیبڕین، بەناوی پاشەكەوتەوە نەیدەین، كێشمان بوێ سزای بدەین، بشڵێن دەمانەوێت دابەشكردن دوابخەین بۆئەوەی تا جەژن یەك موچە بدەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group