بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە 27 هەزار مێگاوات

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو 1ی ئایار بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە 27 هەزار مێگاوات ئامادەكاریەكانی وەزارەتی كارەباش بۆ وەرزی هاوین لە تەواوبوندایە.
ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند 27ی ئاداری داهاتو ئامادەكارییەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ دابینكردنی كارەبا لە وەرزی هاوین تەواو دەبن.
نۆژەنكردنەوەی وێستگەكان و  دروستكردنی وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە گرتگترین پرۆژە تازەكانی وەزارەتی كارەبان . 
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق دەشڵێت، ئێستا بەرهەمی كارەبایان رۆژانە 19 بۆ 20 هەزار مێگاوات كارەبایە، بەڵام لەگەڵ تەوابونی پلانەكەیان لە 1ی ئایار بڕەكە دەبێتە 27 هەزار مێگاوات.
هاوكات بە وتەی ئەحمەد عەبادی، كەشی ئێستا بە جۆرێكە كە هاوڵاتی زۆر كارەبا بەكارناهێنێت، هەربۆیە نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە وێستگەكانی كارەبایان خستوەتە ئێستا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group