سوپای ئۆكرانیا: هێزەكانمان لە چەندین شوێنی شەڕ لە خاركیڤ كشاندەوە

15/05/2024 جیهان

نەوا-
سوپای ئۆكرانیا هێزەكانیان لە چەندین شوێنی شەڕ لە خاركیڤ كشاندۆتەوە بەمەبەستی ئەوەی زیانیان پێ نەگات، ئەوەش لەكاتێكدایە روسیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشەكان.
سوپای ئۆكرانیا رایگەیاندوە، هێزەكانیان لە چەندین شوێنی شەڕ لە خاركیڤ كشاندۆتەوە بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات، لەكاتێكدا هێزەكانی روسیا بەردەوامن لە هێرشی نوێ بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، ئاماژە بەوەش دەكرێت كە دۆخی ئەو ناوچانەی كە شەڕ و پێكدادانیان تێدایە تا ئێستاش سەختە.
ئەركانی گشتی ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانی تۆپخانەكانی روسیاوە بۆ سەر ئۆكرانیا، دۆخی ناوچەكانی شەڕ و پێكدادانەكان تا ئێستاش سەختە، سوپای ئۆكرانیا هێزەكانی لە دەوروبەری لوكیانتسی و ڤۆڤچانسكەوە گواستۆتەوە بە مەبەستی رزگاركردنی ژیانی سەربازەكانی لە مەترسیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group