دەزگای كاروباری مین یاداشتێك لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عیراق واژۆ دەكات

پێش 3 هەفتە

دەزگای گشتی كاروباری مین یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عیراق واژۆ دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان تیایدا هاتوە كە  لەژێر سەرپەرشتی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق واژۆ لەسەر یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ لەبواری كاروباری میندا كرا.
ئاماژەشكراوە، یاداشتەكە لەلایەن هەریەك لە جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان  و نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی حكومەتی فیدڕاڵ واژۆ كراوەو گرنگرترین بابەتە سەرەكییەكانی نێو یاداشتەكە خۆی لە بوارەكانی كاركردن لەسەر بنەمای یەكسانی و هاوبەشی لەبەرنامەی كاروباری مین و ستراتیژی نیشتمانی و راهێنان و پەیماننامەو چالاكییە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەندیدار بە كاروباری مین دەبینێتەوە 
ئاماژەشكراوە كە چەندین ساڵە هەر‌دوولا كاردەكەن بۆ بونی لێكتێگەیشتن و ئەم یاداشتە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەبەرەو پێشبردنی پەیوەندی هەردوولایەن و بەرنامەی كاروباری مین لەعیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group