بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنشینی كرێكاران زیاد دەكرێت

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
حكومەتی عیراق بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنشینانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی زیاد دەكات.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكارانەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممەی داهاتو لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر زیادكردنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنشینی كرێكاران دەدەن.
ئەسەدی تەئكیدیشی كردۆتەوە، حكومەتی عیراق پابەندە بەجێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی لەسەر شانیەتی بەرامبەر بە كرێكاران بەهەردوو رەگەزەوە تاكو ژینگەیەكی كاری وایان بۆ بڕەخسێنێت كە پارێزگاری لە شكۆیان بكات و مافە مادی و مەعنەوییەكان بۆ  بەدیبهێنێت.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group