نێچیرڤان بارزانی: هاوسۆزو هاوخەمی كەسوكاری قوربانیانی روداوەكەی گەرمیانم

14/05/2024

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەبۆنەی گیانلەدەستدانی 4 خوێندكار لە گەرمیان بڵاوكردەوە.
لە پەیامێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، روداوی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك قوتابی ئامادەیی و برینداربونی ژمارەیەكی دیكەیان لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان كەلارـ كفری، لە ناخەوە خەمباری كردم، پرسەو سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری قوربانیان دەكەم، لەم خەم و كۆستە بەئازارەدا هاوسۆزو هاوخەمیانم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، لە خوای مەزن داواكارم گیانی قوربانیان بە بەزەیی و مهیرەبانی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكار و هاوڕێیانیان ببەخشێت، هیوای زووچاكبونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group