یاسا نوێیەكانی ئیسرائیل هەڕەشەكانی بۆ سەر غەزە جددیتر دەكات

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
كاربەدەستانی غەزە رایانگەیاندوە كە لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر باكوری غەزە لانیكەم 88 كەس گیانیان لەدەستداوە. 
ماڵپەڕی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویكردۆتەوە، بەرپرسانی تەندروستی غەزە دەڵێن لە دو هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باكوری كەرتی غەزە لانیكەم 88 كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەنێویاندا دەیان ژن و منداڵ هەبون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكیش رایگەیاندوە كە بریندارەكان بەبێ چارەسەركردن دەمێننەوە چونكە سوپای ئیسرائیل دەیان پزیشكیان دەستەبەسەر كردوەو ژیانی ئەو بریندارانە كەوتۆتە مەترسییەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئیسرائیل لە چەند هەفتەی رابردودا هێرشە ئاسمانییەكانی پەرەپێداوەو ئۆپەراسیۆنی زەمینی گەورەی لە باكوری غەزە ئەنجامداوەو ئەوەشی راگەیاندوە كە ئامانجیان لەناوبردنی رەگ و ریشەی چەكدارەكانی حەمماسە،  بەردەوامی جەنگیش زەنگی مەترسی لەسەر خراپتربونی بارودۆخی مرۆیی بۆ سەدان هەزار فەلەستینی لە باكوری غەزە دروست دەكات.
ئەوەش باسكراوە، نیگەرانییەكان سەبارەت بە نەگەیشتنی یارمەتیی پێویست بۆ غەزە زیادیكردوە كاتێك ئیسرائیل دو یاسای دەركردوە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ دەزگای سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە خۆراك و ئاو و دەرمان لە غەزە دابەش دەكات، ئیسرائیل دەستی گەیشتوە بە غەزەو كەناری رۆژئاوا، رون نییە كە چۆن دەزگای UNRWA  لە هەردو شوێنەكەدا لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group