شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عیرتق كۆدەبێتەوە

16/05/2024 عێراق

نەوا-
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، شەممەی داهاتوو پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێكردنی دوو پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەكان لەوڵات دەكرێت و لیژنەی ئەوقاف و هۆزەكان و لیژنەی یاسایی، لیژنەی رۆشەنبیری و گەشتوگوزار ڕاپۆرتی خۆیان دەخوێننەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەخشتەی دووەمدا باس لە خوێندنەوەی دووەمی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات و لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی پێشكەش دەكات.
هاوكات لە خشتەی سێیەمدا هاتووە، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group