نەوا-
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر دۆخی عێراق كۆدەبێتەوە و جێنین پلاسخارتیش كۆتا ڕاپۆرتی خۆی لەسەر عێراق دەخوێنێتەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە و ئەجێندای كۆبوونەوەكەش بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر دۆخی عێراقە بە گشتی، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق كۆتا راپۆرتی خۆی وەك نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بخوێنێتەوە، كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە ئەركەكەی كۆتایی بێت.
پلاسخارت لە راپۆرتەكەی تیشك دەخاتە سەر چەندین بابەت لەوانە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و دۆخی مرۆیی و مافەكانی مرۆڤ.