بەرگرێكی ماكدۆناڵدز لەساڵی 1995ـەوە نەخوراوە

28/05/2024 هەمەڕەنگ

نەوا-
كاسی دین و ئێدواردز نیتس كە دو دانیشتوی ئوسترالین، لەساڵی 1995ـەوە بەرگرێكی ماكدۆناڵدز دەكڕن و تائێستا نایانخواردوە.
رۆژنامەی نیویۆرك پۆست بڵاویكردەوە، ئەم بەرگرە تایبەتە كە نزیكەی سێ دەیە لەمەوبەر كڕاوەو تائێستا هیچ نیشانەیەكی شیبونەوەی تێدا نیە، لەلایەن دو دانیشتوی ئوسترالی بەناوی كاسی دین و ئێدواردز نیتس لەساڵی 1995 كڕاوەو  بەرگرەكە ناوی (كوارتەر پاوندەر)ـە تاوەكو ئێستاش وەك خۆی ماوەتەوە.
پێگە جیهانییەكان باس لەوەدەكەن، ئەو كاتەی كاسی دین و ئێدواردز نیتس ئەو بەرگرەیان كڕیوە بیل كلینتۆن سەرۆكی ئەمریكا بوە، ئەوان نەیاندەزانی ئەم كڕینی بەرگرە كە بەڕواڵەت ئاساییە دەیانباتە ناو كایەی مێژوی خواردنی خێراوە، بەرگرەكە ناوی لێنراوە "ماكفۆسیل" و هیچ نیشانەیەكی گەشەی میكرۆبی لەسەر نییە، تەنها قەبارەكەی كەمێك بچوك بۆتەوە بەراورد بەشێوە سەرەتاییەكەی.
دین بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتوە، بەهۆی هەرزەكارییەوە داوامان لە بارهەڵگرێكی پڕ لەخواردن كرد كە خواردنمان پێبدات و لەبەرئەوەی زۆر بو ئێمە گاڵتەمان پێدەكردو وتمان بیربكەرەوە ئەگەر ئەمە بۆ هەمیشە بهێڵینەوە.
چیرۆكی هەڵگرتنی بەرگری "ماكفۆسیل" بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ژینگەیەی كە لێی هەڵگیراوەو جێگەی سەرنجە، زیاتر لە 10 ساڵ لە كۆشكێكی گەرم بەرگەی گرتوە لە پلەی گەرمی 30 پلەی سەدی لە وەرزی هاویندا هەڵگیراوە.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group