نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق ماڵئاوایی كرد

29/05/2024 عێراق

نەوا-
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق ماڵئاوایی كردو لەپەیامێكیشدا رایگەیاند نەتەوەیەكگرتوەكان عەسای سیحراوی لانییە.
جێنین -پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق لەپەیامی ماڵئاوایدا رایگەیاند، لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا من زۆر سەرسام بوم بە بەخشندەیی و میوانداریی گەلێك كە هەرگیز لەدابونەریتی پێشوازیكردن لەخەڵكی بیانی و یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیان بەیارمەتیە دانەبڕاون.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەك زۆرجار وتومە نەتەوەیەكگرتوەكان عەسای سیحری لانیە، لەكۆتایدا هاوسەنگیی نێوان ململانێ و ئاشتی یان هەژاریی و خۆشگوزەرانی بەندە بەئیرادەی سیاسی دەوڵەتەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group