ئەحمەد شەرع: دروزەكان بەشێكن لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەمان

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی سوریا دەڵێت، دروزەكان بەشێكن لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان، پاراستنیشیان لە پێشینەی كارەكانیانە.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا لە یەكەم لێدوانیدا لە دوای رووداوەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەی  كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشكەشی كرد، ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە دروستكردنی ئاشوب لە ناوخۆی سوریادا، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئاشوبە بۆتە هۆی ئەوەی رەوشی پارێزگاری سوەیدا بەرەو ئالۆزی بڕوات.
باسی لەوەشكرد، ئەوان  هەر هەوڵێك رەتدەكەنەوە كە ئامانج لێی دروستكردنی دووبەرەكی بێت لە ناو ریزەكانیاندا، بۆیە بڕیاریاریانداوە هێزە ناوخۆییەكان و پیاوانی ئایینی دروز بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش لە سوەیدا بگرنە ئەستۆ.
سەرۆك كۆماری سووریا ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەدان، یان رووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە، یان چاكسازی لە بەرەی ناوخۆدا بكەن.
وتیشی، ئەوان لە شەڕ ناترسن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرژەوەندی سورییەكان لە پێشترە و نایانەوێت وڵاتەكە بەرەو شەڕێكی دیكەی ناوخۆی بەرنەوە.
ئەحمەد شەرع ئاشكراشیكرد، لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكەن كە سەرپێچییان لە دژی گەلی دروزەكانان كردووە و سوكایەتییان پێكردوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group