فەوجێكی عیراق لە پاكستانەوە دەگەڕێنرێنەوە وڵات

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەوجێك كە لە 500 سەرباز پێكهاتون لەپاكستانەوە دەگەڕێنێتەوە وڵات.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بڕیاریداوە ئەو فەوجەی لە چوارچێوەی رێككەوتنێك لە پاكستانن و ژمارەیان 500 ئەفسەرو كارمەندە بگەڕێنێتەوە كە بۆ راهێنان لە پاكستانن.
ئاماژەشیكردوە، بڕیارەكەی سودانی بەهۆی بارودۆخی ئێستای پاكستانەوە دراوە تاكو  سەلامەتی هێزە عیراقییەكان بپارێزرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێوشوێنی پێویستیان گرتوەتەبەر  تا ئەو 500 سەربزا بۆ عیراق بەسەلامەتی بگەڕێنرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group