جومانە غەلای : زیاتر لە هەزار ناوەند بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كراونەتەوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەزار و 79 ناوەند لە عێراق بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كراونەتەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، هەزار و 79 ناوەند لە عێراق بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كراونەتەوە و تاوەكو ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە عێراق و هەرێم تۆماری بایۆمەتریی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێكردووەتەوە.
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یەك ملیۆن و 120 هەزار و 647 كەس تۆماری دەنگدەرانیان لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان نوێكردووەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكراوە و بەپێی ئامارەكان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ، 29 ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group