گۆتێرێش: ئەگەر بڕیارەكەی پەكەكە بەجێبگەیەنرێت هەنگاوێكی گرنگە

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان پێشوازی لەبڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كرد.
ستیفان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند: گۆتێرێش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی دەكات لە بڕیارەكەی پەكەكە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەك دانانیان، ئەگەر ئەو بڕیارەی لەلایەن پەكەكەوە راگەیەنراوە بەجێبگەیەنرێت ئەوا هەنگاوێكی گرنگی دیكە دەبێت بەرەو چارەسەری شەڕو پێكادانێك كە ماوەیەكی زۆرە درێژەی هەیە.
پارتی كرێكارانی كوردستان لە 12هەمین كۆنگرەی حزبەكەیاندا كە ماوەی دوو رۆژی خایاندوە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی داو ئەم بڕیارەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان و سەركردەكانی جیهان پێشوازیان لە بڕیارەكە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group