نەوا-
ئەندامێكی فراكسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان سیاسییە و لەدوای ئەو گرێبەستانەی لە واشنتن واژۆكران گەورەتربون.
عادل ركابی ئەندامی فراكسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" رایگەیاند، ئەو كێشانەی ئێستا هەن لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بەهۆی پابەندنەبونەوەیە، سەرەڕای ئەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی پابەندكەرن بۆ بەغدا و هەولێر، بەڵام هەرێم بڕیارەكەی دادگا لەبارەی تەوتینی موچە ڕەتدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم سیاسیە، یەكێك بیەوێت بگات بە چارەسەر، ئایا كێشە بە كێشیەكی دیكە كەڵەكە دەكات؟ یان هەوڵی چارەسەركردنی خودی كێشەكە دەدات".
باسی لەوەشكرد، ئەو گرێبەستانەی غازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دوو كۆمپانیا لە واشنتن كێشەكانی لەگەڵ بەغدا قوڵتر كردەوە.
ڕونیشیكردەوە، هەرێم پابەندنەبوە بە رێكەوتنەكە، ئەگەر داهاتی نانەوتی و نەوتی ڕادەست بكردایە ئێستا زۆرینەی كێشەكان چارەسەر دەبون، بۆیە كێشەكانی ئێستا پێویستیان بە چارەسەری سیاسییە.