بەرپرسی نوێی كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق دەستبەكار دەبێت

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە راوێژكاری نوێی كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق.
سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ستیڤن فەیگن راوێژكاری نوێی كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق كردوەو پیرۆزبایی كردوە بەبۆنەی دەستبەكاربونی، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا، هەروەها گفتوگۆیان كردوە لەبارەی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا.
ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەی بەگرنگی ئەو سەقامگیرییە كردوە كە عیراق بەخۆیەوە دەبینێت لەبوارەكانی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و گەشەپێدان، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ئەمەش رێخوشكەرە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لەگەڵ وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
لای خۆشیەوە فەیگن دوپاتیكردوەتەوە كە ئەمریكا پەرۆشە بۆ بەردەوامبون بەهاوكاریكردنی عیراق لەسەرجەم بوارەكاندا.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group