"ئیسرائیل بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی دڕندەترین جینۆساید لە مێژوی مۆدێرندا"

11 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری فەڵەستین داوای لە دەوڵەتان كرد گەمارۆی چەك و پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانی و داراییەكان لەگەڵ ئیسرائیل بكەن.  
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، فرانسیسكا ئەلبانیز بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری فەڵەستین لە وتارێكدا لەئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان لە جنێڤ وتویەتی: بارودۆخی فەڵەستین وەك كۆتایی جیهانە، بۆیە داوا لە وڵاتان دەكات گەمارۆی چەك و پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانی و داراییەكان بخەنە سەر ئیسرائیل كە جینۆسایدی لە غەزە ئەنجامداوە.
ئەلبانیز باسی لەوەشكردوە، ئیسرائیل بەرپرسیارە لە یەكێك لە دڕندەترین جینۆسایدەكانی مێژوی مۆدێرن.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group