بەڕێوەبەری وەرزش: حكومەتی هەرێم بە ترلیۆن پارەی بە یانەی هەولێر داوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەرێمی كوردستان وەڵامی راگەیەنراوەكەی یانەی هەولێری دایەوە كە رایگەیاندوە ئەوان سەر بە بەغدان.
سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بەبێ ئاگاداریی یانەی هەولێر هەڵبژاردنی تەواوكاری كردوە، لە بەرامبەر راگەیەنراوێكماندا یانەی هەولێر بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوەو تیایدا وتویەتی ئەوان سەر بە بەغدان لەكاتێكدا لەبیریان چوە حكومەتی هەرێم بە ترلیۆن پارەی بەو یانەیە داوە بەڵام بەغدا 250 دیناریی پێنەداون.
سەردار ئیسماعیل وتیشی، هیوادارن ئەو بەیاننامەیە دەستەی كارگێڕی نەینوسیبێت، چونكە ئەمە هەڵوێستی دەستەی كارگێڕیی یانەكە نییە، بەپێی دەستوری عیراقیش هەرێم مافی هەیەو ئەو یانانەی لە كوردستان مۆڵەتیان پێدراوە لە بەغداش باوەڕپێكراون.
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی هەرێم راشیگەیاند: لەساڵی رابردوەوە هەڵبژاردن بۆ 12 یانە لەسەرانسەری كوردستان كراوە بەیانەی هەولێرەوە كە سەرجەمیان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بوە، بۆیە پەراوێزخستن و لەكەداركردنی رۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری وەرزش و گرنگیپێدانی لە كەس قبوڵ ناكەن، چونكە ئەو پاڵپشتی بۆ یانەكان دابین دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group