فەرەنساو بەریتانیا لەسەر گەڕاندنەوەی كۆچبەران رێكدەكەون

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرەنساو بەریتانیا رێككەوتون لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرانەی لە ڕێگەی كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران،  لەكۆتایی سەردانەكەی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بۆ بەریتانیا، پاریس و لەندەن لەسەر (پڕۆژەی نمونەیی) رێككەوتون بۆئەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەڕێگەی كەناڵی ئینگلیزەوە دەگەنە بەریتانیا كەمبكەنەوە.
بەپێی رێككەوتنەكە، فەرەنسا ئەو كۆچبەرانە وەردەگرێت كە لە بەریتانیا گەڕاونەتەوەو لەبەرامبەردا شانشینی یەكگرتو بەمەرجی دیاریكراو داواكاری مافی پەنابەریی بەو كۆچبەرانە دەدات كە لە فەرەنساوە دەگەنە وڵاتەكەی.
بەپێی بەدواداچونەكانی دەزگای لوتكە، بەگوێرەی رێككەوتنەكە كە پێویستە پێش واژۆكردنی بخرێتە بەردەم كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئەو كۆچبەرانەی بەبەلەمی بچوك گەیشتونەتە بەریتانیا دەگەڕێنرێنەوە بۆ فەرەنسا، لە بەرامبەر لەندەن پابەند دەبێت بە وەرگرتنی كۆچبەرێك كە لە فەرەنساوە بەڕێگەی ئەلكترۆنی داوای نیشتەجێبون لە بەریتانیا دەكات. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group