نەوا-
ئیسرائیل ناوچەیەكی دەستنیشان كردوە بۆ ئەوەی خەڵكی فەڵەستین بەرەو ئەوێ كۆچ بكەن چونكە ئامانجیەتی ئۆپراسیۆنەكانی فراوانتر بكات و باڵەخانە بەرزەكان لەڕێگەی هێرشەكانیەوە بپێكێت.
ماڵپەڕی شیكاگۆ تریبیون ئاشكرایدەكات، ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی شاری غەززە دەكات كە بەهۆی برسێتیەوە زیانیان بەركەوتوە ناوچەكانیان جێبهێڵن چونكە دەیەوێت لە دوایین هێرشەكاندا باڵەخانە بەرزەكان بكاتە ئامانج، سوپاكە داوای لە فەڵەستینییەكانی شاری غەززە كردوە بچنە ناوچەیەكی مرۆیی كە لە باشور دەستنیشانیان كردوە، نیازیشیان هەیە ئۆپەراسیۆنەكان فراوانتر بكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە كە دانیشتوانەكەی بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
ئەوەش راگەیەنراوە، بەشێكی شارەكە كە نزیكەی یەك ملیۆن كەسی تێدایە لە ئێستاوە بە ناوچەی سور دادەنرێت كە پێش هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی ئیسرائیل فەرمانی چۆڵكردنی بۆ دەرچوە، گروپە فریاگوزاریەكانیش چەندین جار هۆشدارییان داوە لەوەی كە چۆڵكردنی بەرفراوانی شاری غەززە دۆخی ترسناكی مرۆیی خراپتر دەكات، فەڵەستینییەكان چەندین جارە لە ماوەی ئەو بارودۆخەی كە نزیكەی دوو ساڵە تێیدان لە رەگەوە هەڵكەندراون و ئاوارەبون، زۆرێكیان لاوازن و ناتوانن توانای شوێن گۆڕینیان نییەو و هیچ جێگایەكیان نییە بۆی بچن.