عیراق و توركیا رێككەوتنێكی نوێ لەسەر پرسی ئاو واژۆ دەكەن

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و هاكان فیدان هاوتا توركییەكەی كۆبونەوەو پاشان لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ توركیا دانوستانی گرنگیان ئەنجامداوە بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاسایشی ناوچەكە لەسەروی هەمویانەوە پرسی ئاو لەنێوان هەردو وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشدا كە گەیشتونەتە دیاریكردنی نەخشەڕێگەیەكی درێژخایەن بۆ پرسی ئاو و هاوكاتیش ئامانجێكی دیكەیان ئەوەیە كە پلانێكی كورتخایەن و بەپەلە بۆ چارەسەری كێشەی وشكەساڵی لەباشوری عیراق دابڕێژنەوە، رەشنوسی رێككەوتنێكیشیان ئامادەكردوە بەزوترین كات واژۆی دەكەن.
لەلایەن خۆشیەوە هاكان فیدان وتی: لەكێشەی كەمئاوی عیراق تێدەگەن و ئاوی فورات و دیجلە هی هەموانە، لەهەمانكاتدا توركیاش روبەڕوی وشكەساڵی بوەتەوە، ئەو قەیرانەی كە بە هۆی گۆڕانكاری ئاو و هەوا توشیهاتون قەیرانێكی گشتگیرە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group