نەوا-
رێژەی خەمۆكی لە ئاستی جیهانیدا زیاد دەكات و لێكۆڵینەوە زانستییەكانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەكەن كە ژنان زیاتر توشی خەمۆكی دەبن بەراورد بە پیاوان.
ماڵپەڕی عەرەبییە نێت بڵاویكردۆتەوە، دەرونناسەكان دەڵێن ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی خەمۆكی لە ژناندا لەنێوان هۆكارە بایۆلۆژی و كۆمەڵایەتی و دەرونییەكان خۆیان دەبیننەوەو فشارە كەڵەكەبوەكانی رۆڵی ژنان وەك دایكایەتی و كاركردن وادەكات خانمان زیاتر توشی ماندوێتی دەرونی و خەمۆكی ببن.
توێژینەوە نوێیەكان دەشڵێن، ئەو گۆڕانكارییە هۆڕمۆنیانەی خانمان لە قۆناغە جیاوازەكانی ژیانیاندا توشی دەبن لەتەمەنی پێگەیشتنەوە تا دوگیانی و پاشان وەستانی سوڕی مانگانە، ئەمانە كاریگەری لەسەر كیمیایی مێشك هەیە كە هەستیاری ئەو ناوەندانەی بەرپرسن لە هەستەكان زیاد دەكات و ئەمەش وایان لێدەكات زیاتر توشی فشاری دەرونیی رۆژانە ببن.