هەسەدە: لە هێرشەكانی چەكدارانی حكومەتی سوریا ناترسین و وەڵام دەدەینەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لەدوای هێرشەكانی چەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا بۆسەر هێزەكانیان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە ڕایگەیاند: چەكدارانی لایەنی حكومەت ناپاكییان كردوە هێرشیان كردوەتە سەر شەڕڤانانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە.
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، ماماڵەی چەكدارانی حكومەت بێباكانەیە و گوێ بە ئاساییشی ناوچەكە و خەڵك نادەن، هەسەدەش هیچ جۆرە هێرش پەلامارێك بێوەڵام ناهێڵێتەوە، دڵنیاییشی داوە لەوەی كە بە توندی وەڵامی گونجاوی هەر دەستدرێژییەك دەدەنەوە كە بكرێتە سەر ناوچەكانی ژێردەسەڵاتیان و ئارامیی خەڵك بشێوێنێت.
لە كۆتایی پەیەماكەدا هێزەكەی ڕۆژئاوای كوردستان داوای لە پاڵپشتیكەرانی چەكداران كردوە، كە گروپە چەكدارەكانیان كۆنترۆڵبكەن و واز لە مامەڵەی نابەرپرسیارانە بهێنن و كە بوونەوە هۆكاری تیكدانی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەكە.