نەوا-
موعین كازمی ئەندامی رێكخراوی بەدر لە عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند تائێستا شەش كەس لە لایەنەكانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتی عیراق پێشكەشكراون كە خواست و ئامادەییان هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران كە لە نێویاندا، نوری مالكی و محەمەد شیاع سودانی هەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە پێشتر محەمەد مەهدی بەیاتی ئەندامی سەركردایەتی رێكخراوەكە رایگەیاندوە كە كاندیدی رێكخراوی بەدر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق قاسم ئەعرەجیە، تائێستاش ناوی ئەو سێ كەسەی دیكە كە كاندید كراون بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكرا نەكراون.
یەكێك لە مەرجەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەو كەسەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی پێدەدرێت، نابێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتو لیستی تایبەت بەخۆی هەبێت.