سێنتكۆم و هێزەكانی سوریا ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی ئەنجامدەدەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) و هێزە ئەمنییەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لەباشوری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، زیاتر لە 15 كۆگای چەكی داعشیان دۆزیوەتەوەو لەناویان بردون.
فەرماندەییەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، ئۆپراسیۆنەكان هەنگاوێكی گرنگە دژی هەوڵەكانی داعش بۆ سەرلەنوێ رێكخستنەوەیان لە ناوچەكەدا.
ئاشكراشكراوە، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكەدا دەستگیراوە بەسەر تەقەمەنی و موشەكی جۆراوجۆرو چەندەها كەرەستە كە لە دروستكردنی بۆمبدا بەكاردێن و سەرجەمیان لەناوبراون، ئەم ئۆپراسیۆنە توانای هێرشكردنی رێكخراوەكەی زیاتر لاواز كردوە رێگە نادەن داعش بگاتە ئاستێك هەڕەشە لە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group