راوێژكارێكی دارایی سودانی: هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گۆڕینی نرخی فەرمیی دۆلار

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
د. مەزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووریی سودانی رایگەیاند، هەوڵدان بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار بە مەبەستی دابینكردنی دارایی بۆ بودجە، بە خراپترین رێگەی پارەداركردن لە رێبازە ئابوورییەكاندا دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە بەتایبەت بۆ ئەو وڵاتانە راستە كە وەكو عێراق خاوەنی ئابوورییەكی تاك سەرچاوەن، چونكە هەنگاوێكی لەو جۆرە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و تێكچوونی سەقامگیریی ئابووریی گشتی.
وتیشی، هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گۆڕینی نرخی فەرمیی دۆلار، كە ئێستا بە 1320 دینار جێگیر كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group