نێچیرڤان بارزانی بۆ یانەی زاخۆ: هەمیشە وەك پێشەنگ بمێننەوە بۆ پێشكەوتنی وەرزش

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ سەرۆك و دەستەی كارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ رایگەیاند، پیرۆزبایی دەستكەوتی جیهانیتان لێدەكەم كە تێیدا هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەك باشترین و كاریگەرترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان كراوە.
ئاماژەشیكردوە، ئەم نازناوە جیهانییە تەنها سەركەوتنێك نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵكو شانازییە بۆ تەواوی بزوتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی كوردستان و عیراق، ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاكەتان كردە تابلۆیەكی هونەریی جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی كوردستانتان بە جیهان گەیاند، هەروەها دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵكی زاخۆ بۆ یانەكەیان نمونەیەكی باڵایە، هیوادارن هەمیشە وەك پێشەنگ بمێننەوەو پاڵپشتێكی بەهێزبن بۆ پێشكەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group