وەزیری بەرگریی توركیا: هێزەكانی توركیا لە سوریا ناكشێنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك لە سوریا ناكشێینەوە و ئێمە ئاساییشی خۆمان دەپارێزین لە بەرامبەر تیرۆر.
یەشار گولـلەر وەزیری بەرگریی توركیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆكانی كشانەوەی توركیای لە سوریا ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند: هچ پلانێكی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.
باسی لەوەشكرد، تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەكان كراوەن بەڵام كشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا كاتی كۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەكەدا.
وەزیرە توركییەكە ئاماژەی بەوەكرد سەرباری ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە و بەوپێیە مامەڵە دەكات و ڕێگە بە چالاكیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات كە ببێتە هۆی تێكدانی ئاساییشی توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group