نەوا-
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ڕۆژئاواییەوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا ئامۆژگاری دیمەشقی كردووە نەرمی بەرامبەر بە كورد بنوێنێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ڕۆژئاواییەوە بڵاویكردەوە كە واشنتۆن ڕازییە بەو بەرەوپێشچوونانەی بەرەو تێكەڵكردنی هیزەكانی سووریای دیموكرات و دەسەڵاتی دیمەشق بەدەستهاتوون.
باسی لەوەشكردوە، ئەمریكا داوای لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا كردووە تا دەكرێت نەرمی بەرامبەر بە داواكارییەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات بنوێنێت.
بەرپرسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریكا ئامۆژگاری بۆ دیمەشق ئەوە بووە كە وەك نیازپاكییەك هەڵوێستی توندی نەبێت، چونكە خواستێك هەیە جۆرێك لە سەربەخۆیی بە كورد بدرێت، بێ ئەوەی هەڕەشە لەسەر دەسەڵاتی ناوەندی دیمەشق دروست بكات.