پێشكەوتنێكی چینی.. چێشتخانەی رۆبۆت خواردن پێشكەشی میوانەكان دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
لە راپۆرتێكدا كە میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، لەتاقیكردنەوەیەكدا لە رۆژهەڵاتی چین زیاتر لە 10 رۆبۆت چێشتخانەیەك لە شاری هانگژۆ بەڕێوە دەبەن لە چێشتلێنان و پێشكەشكردنی خواردن و خواردنەوەكان تا پاككردنەوە، هەمو شتەكان لە رێگەی سیستمی زیرەك و بەرنامە بۆ داڕێژراوەوە مامەڵەیان پێوەدەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، چێشتخانەكە چەندین خواردنی جۆراوجۆر پێشكەشی میوانەكان دەكات كە پشت بە ئەپڵیكەیشنی مۆبایل دەبەستێت بۆ داواكردن و پارەدانی ژەمە خواردنەكان، ئەم پێشكەوتنە رەنگدانەوەی گۆڕانكارییەكی چۆنایەتییە لە پیشەسازی میوانداری و زیادبونی پشتبەستنە بە زیرەكی دەستكردو رۆبۆت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group