سەرۆكی ئەمریكا بە ناڕاستەخۆ بەشداری دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا دەكات
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێواندێكیدا قسەی لەبارەی دانوستانەكانی ئەمەریكا و ئێران كرد و وتی، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەشداری دانوستانەكان دەكات و خوازیارە لۆژیكانەتربن لە دانوستانەكاندا.
باسی لەوەشكرد، ئەوان ئێران دانوستانكاری خراپن و ڕێككەوتن نازانن، ئەگەر ڕێكبكەوتنایە ئەوا واشنتن لەبری ناردنی فڕۆكەی بۆمبهاوێژی بی 2 بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەكانیان، ڕێككەوتنیان لەگەڵ دەكردن بەڵام ناچاریان كردن لێیان بدەن،
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، كە پێیوایە ئێران دەخوازێت بگاتە ڕێككەوتن لەگەڵیان، ئەوان هەوڵدەدەن خۆیان بەدوور بگرن لە ئاكامەكانی ڕێكنەكەوتن، سەرباری ئەوەش دەبێت چاوەڕێبن و بزانن چی ڕوودەدات.