نەوا-
دوای پشتراستكردنەوەی كوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران حكومەتی عێراق سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەكەین بەهۆی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی.
ئاماژەی بەوەكرد، رێبەری باڵای ئێران لە ئەنجامی دەستدرێژییەكی ئاشكرا و كردەوەیەكی مەحكومكراودا شەهید كرا و كردەوەكە پێچەوانەی هەموو دابونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەكانە و پێشێلكردنێكی روونی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
عەوادی وتیشی، حكومەتی عێراق داوای راگرتنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەكات.
هەروەها هۆشداری دا، بەردەوامیی ئەم دۆخە ناوچەكە بەرەو ئاستێكی مەترسیدار و بێ پێشینە لە تووندوتیژی دەبات، ململانێكان پەرە پێ دەدات و ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.