سەرۆكی ئەمریكا: ئەگەر تاران هێرش بكات بەگورزێك لێیان دەدەین وێنەی نەبوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشدارییەكی پێشوەختە و تووند دەداتە ئێران و هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر تاران هێرش بكات، واشنتن بە هێزێك وەڵامی دەداتەوە كە لە مێژوودا نەبیندرابێت.
سەرۆكی ئەمریكا باس لەوە دەكات، زانیارییان هەیە ئێران دەیەوێت هێرشیان بكاتەسەر و نووسیویەتی، ئێران هەر ئێستا رایگەیاند كە ئەمرۆ هێرشێكی زۆر قورس دەكەن، قورستر لە هەر هێرشێك كە تاوەكو ئێستا ئەوان رووبەڕووی بوونەتەوە.
سەرۆكی ئەمریكا بە تووندی هۆشداری دەداتە تاران و دەڵێت، باشترە ئەو كارە نەكەن، چونكە ئەگەر بیكەن، بە هێزێك لێیان دەدەین كە پێشتر هەرگیز نەبیندرابێت.
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا، ترەمپ بە شێوازێكی نیمچە تەنزئامێز و فەرمی نووسیویەتی، سوپاس بۆ سەرنجتان لەسەر ئەم بابەتە.