ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز: هەواڵگریی ئەمریكا شوێنی خامنەیی ئاشكرا كردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردەوە كە هەواڵگریی ئەمریكا ئاگاداری كۆبوونەوەكەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی وڵاتەكە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا بووە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هەواڵگریی ئەمریكا بۆ ماوەی چەند مانگ چاودێریی جووڵەكانی خامنەیی كردووە و توانیویەتی شوێنەكەی دیاری بكات و زانیارییەكانیشی لەگەڵ ئیسرائیل هاوبەش كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی"نیویۆرك تایمز" ، كەمێك پێش ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئامادە بكەن، دەزگای هەواڵگریی ناوەندی (CIA) تەركیزی خستە سەر گرینگترین ئامانج؛ كە ئەویش عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بووە. 
هەروەها،بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دەزگاكە بۆ ماوەی چەند مانگ چاودێریی خامنەیی كردووە، ئەمەش متمانەی ئەوانی لەسەر شوێن و شێوازەكانی جووڵەی ئەو زیاتر كردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە، دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا زانیاریی دەستكەوتووە كە بەیانیی ڕۆژی شەممە كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی باڵای ئێران لە كۆمەڵگەیەكی فەرماندەیی لە دڵی تاران بەڕێوەدەچێت. ئەوەی گرینگتر بووە، دەزگاكە زانیویەتی كە ڕێبەری باڵا لەو شوێنە ئامادە دەبێت.
 هەر بۆیە ئەمریكا و ئیسرائیل بڕیاریان داوە كاتی هێرشەكەیان دەستكاری بكەن ئەوەش بەشێكی بۆ ئەوە بووە سوود لەو زانیارییە هەواڵگرییە نوێیانە وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group