موجتەبا خامنەیی ئاگربەستی لەگەڵ ئەمریكا رەتكردوەتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكان بڵاویانكردوەتەوە، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیارەكانی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریكاو ئیسرائیلی رەتكردوەتەوەو بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێت‌، رەتكردنەوەی ئاگربەستەكەش ئاماژەیە بۆ هەڵوێستێكی توند لەگەڵ قوڵبونەوەی ململانێكان و وەستانی هەوڵە دیپلۆماسییەكان.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای ئێران وتویەتی، موجتەبا خامنەیی پێشنیارەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكانی لەگەڵ ئەمریكا رەتكردۆتەوە كە لەلایەن دو وڵاتی نێوەندگیرەوە گەیاندرابونە تاران و باسی لەوەكردوە خامنەیی پێی وایە ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ ئاشتی تا ئەو كاتەی شكست بە ئەمریكاو ئیسرائیل دەهێنن.
پێشتر چەند سەرچاوەیەك بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندبو كە ئیدارەی ترەمپ هەوڵەكانی هاوپەیمانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رەتكردوەتەوە بۆ دەستپێكردنی دانوستانە دیپلۆماسییەكان بە ئامانجی كۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group