وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵاممان بۆ نێوەندگیرەكان ئامادە كردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی ئاڕاستە كردون، بەڵام ئەوان بەلایەنی بەرامبەریان وتوە كە ئەو پێشنیازە داواكاریی زۆری تێدایەو نالۆژیكییە، ئێران داواكارییەكانی لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خۆی دیاریكردوەو وەڵامیان بۆ نێوەندگیرەكان لەكاتی پێویستدا رایدەگەیەنن.
بەقائی وتیشی: وڵاتەكەی دوو دڵ نییە لە دەربڕینی داواكارییە رەواكانی لەگەڵ ململانێ سەربازییەكانیشدا لە مەیدانەكەدا دیپلۆماسی خۆی جێبەجێ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group